TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمساڵ ٨٢ میلیۆن کەس ئاوارە بوون

Navas Jan
Admin
📅 19 Haziran 2021 13:29

پەیامی کورد … ئەمساڵ ٨٢ میلیۆن کەس ئاوارە بوون

 

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ناکۆکی و چەوسانەوە و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵێن، گەیشتووەتە زیاتر له‌ ٨٢ ملیۆن کەس.

 

نەتەوەیەکگرتووەکان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ناکۆکی و چەوسانەوە و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە، لە سەرتاسەری وڵاتان ئاوارە بوون، لە دەیەی رابردوودا دوو هێندە زیادیکردووە و ژمارەیان گەیشتووەتە ٨٢ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس.

 

هەروەها بە گوێرەی ئامارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ٧٠%ی ئاوارەبوون لە وڵاتانی سووریا، فەنزوێلا، ئەفغانستان، میانمار و باشووری سودانە.

Paylas: