TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق پیداگری دەکات لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان

Navas Jan
Admin
📅 28 Nisan 2021 00:08

پەیامی کورد … کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق پیداگری دەکات لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، پیداگرین لەسەر وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردنی پێشوەختە، کە بڕیارە لە ١٠ ی ئۆکتۆبەری داهاتوودا بەرێوەبچێت.

 

لە بەیاننامەیەكدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: هاوپەیەمانیەتییە سیاسییەکان و حزب و کاندیدەکان دەتوانن تا ١ی مانگی داهاتوو سوودمەندبن لە دروستكردنی هاوپەیمانیەتی و لیستی کاندیدان لە وادەی دیاریکراو تەواو بکەن، بەپێی وادەی دیاریکراو هەنگاوەکانی ئامادەکاری تەواو دەکرێن و دەستکاری خشتەی وادەکەش ناکرێت.

 

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن جەخت دەكاتەوە، دەیانەوێت هەڵبژاردن متمانەی شەقامی عێراقی بەدەستبهێنێت و هاووڵاتیان وەڵامدانەوەیان بۆ هەڵبژاردن هەبێت، سوریشن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا.

Paylas: