TR KU SO
FB X
Cîhan

مستەفا کازمی لەگەڵ شادازدەی جێنشینی سعودیا کۆ بوویەوە

Navas Jan
Admin
📅 01 Nisan 2021 01:58

پەیامی کورد … مستەفا کازمی لەگەڵ شادازدەی جێنشینی سعودیا کۆ بوویەوە

سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودییە كۆبووەوە و ڕیاز پشتیوانی خۆی بۆ بەغداد لە سەرجەم بوارەكاندا ڕادەگەیەنێت.

 

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئازار گەیشتە ڕیازی پایتەختی سعودییە و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

 

بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران، لە دیدارەكە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی هەماهەنگی هاوبەش لە بوارەكانی ئابوری و وزە و ئاسایش و وەبەرهێنان و سنووردا تاوتوێكراوە.

 

ئاماژەشیداوە، جەختكرایەوە لەسەر گرنگی ڕۆڵی عێراق لە ناوچەكەدا بەجۆرێك خزمەت بە سەقامگیرییەكەی بكات، لەگەڵ پشتیوانی سعودییە بۆ عێراق لە سەرجەم بوارەكان، جگە لە تاوتوێكردنی كاراكردنی سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە.

Paylas: