TR KU SO
FB X
Cîhan

مسته‌فا كازمی كشانەوەی هێزه‌كانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی لە عێراق ڕاگەیاند

Navas Jan
Admin
📅 29 Aralık 2021 23:49

پەیامی کورد … مسته‌فا كازمی كشانەوەی هێزه‌كانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی لە عێراق ڕاگەیاند

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای ئەمریكا و هاوپەیمانان له‌ عێراق كشانه‌وه‌و سەرجەم چەك و ئامێرە سەربازییەكانیش براونەتە دەرەوەی وڵات.

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 29 ی كانونی یه‌كه‌می 2021 مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتەر ئاماژەی بەوەكردووە، ئەركی جەنگی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كۆتایی هات و هەموو هێز و ئامێرە جەنگییەكان براونەتە دەرەوەی عێراق.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لە ئێستا بەدواوە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێتە ڕاوێژكاری و پاڵپشتی بۆ سوپای عێراق و ئەوەش بەپێی ڕێككەوتنی دایەلۆگی ستراتیجی.

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه‌: “سوپاسی وڵاتان و فەرماندەیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دراوسێكانمان و هاوپەیمانەكانمان دەكەین لە شەڕی دژی داعش و جەختدەكەینەوە، كە سوپای وڵات ئامادەیە بۆ بەرگری كردن لە گەلەكەی”.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ ڕێككه‌وتنی ستراتیجی نێوان ئەمریكا و عێراق هاتووه‌، لە 31ی ئەم مانگەدا ئەركی سەربازی هێزە هاوپەیمانەكان و بەتایبەتی ئەمریكا لە عێراق كۆتایی دێت.

Paylas: