TR KU SO
FB X
Cîhan

چین بەم زووانە پێشکەوتووترین کەشتی فڕۆکەهەڵگری ووڵاتەکەی دەخاتە ناو ئاو ەوە

سارا
Yazar
📅 04 Haziran 2022 01:20
پەیامی کورد   ...  چین بەم زووانە پێشکەوتووترین کەشتی فڕۆکەهەڵگری ووڵاتەکەی دەخاتە ناو ئاو ەوە .

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان واڵ ستریت ژۆرناڵ لە زاری کارناسەکانی خۆی ڕایدەگەێنێت چین لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا سێهەمین و بەهێزترین کەشتی فڕۆکەهەڵگری خۆی دەخاتە واری کاراکردن و ئۆپراسیۆنییەوە .

سێهەمین کەشتی فڕۆکەهەڵگری چین لە دوای کارابوون و ئۆپراسیۆنی بوونی ، توانمەندییەکانی ئەم ووڵاتە بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیگەلی نزیک لە دەریاکانی خۆی فەراهەم دەکات و هێزی دەریایی چین توانمەند دەکات تاکوو هێزی خۆی زۆر دوورتر لە خاکی سەرەکی چین بە ڕۆخساری هاوڕەقیبە جیهانییەکانی خۆیدا نیشان بدات .

Paylas: