TR KU SO
FB X
Cîhan

کەنەدا پرۆژە یاسایەک پێشکەش دەکات بۆ قەدەغەکردنی گەشتی پووتین بۆ کەنەدا

Navas Jan
Admin
📅 18 Mayıs 2022 19:07

پەیامی کورد... کەنەدا پرۆژە یاسایەک پێشکەش دەکات بۆ قەدەغەکردنی گەشتی پووتین بۆ کەنەدا

کەنەدا پرۆژە یاسایەکی لە ئەنجوومەنی سیناتدا پێشکەش کرد کە تێیدا گەشتکردنی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین و نزیکەی 1000 ئەندامی حکومەتەکەی و سوپاکەی بۆ کەنەدا قەدەغە دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کەنەدا بەردەوامە لە زیادکردنی سزاکانی سەر مۆسکۆ بەهۆی داگیرکارییەکەیەوە لە ئۆکراینا.

وەزیری پاراستنی گشتی کەنەدا مارکۆ مێندیسینۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی " قەدەغەکردنی هاتنی کەسە نزیک و لایەنگرەکانی ڕژێمەکەی پووتین و ئەوانەشی کە بەرپرسن لەم دوژمنکارییە بێ هۆکارە بۆ کەنەدا یەکێکە لە زۆرێک لەو ڕێگەیانی کە تێیدا ڕووسیا بە بەرپرس دادەنێین لەسەر تاوانەکانی."

لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکراینا، کەنەدا شان بە شانی وڵاتانی ڕۆژئاوا کۆمەڵێک سزای بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە.

کەنەدا سزای بەسەر کەرتی بەرگری ڕووسیا و سەدان کەس و لایەنی ڕووسیادا سەپاندووە، لە هەمان کاتیشدا چەک دەنێرێت بۆ ئۆکراینا. لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ کیێڤ، سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ بەڵێنیدا چەک و کەلوپەلی سەربازیی زیاتر بنێرێت بۆ ئۆکراینا.

ڕووسیا لە وەڵامدا گەشتکردنی ترودۆ و وەزیری دارایی کەنەدا کریستیا فریلاند و نزیکەی 600 کەسی دیکەی کەنەدی بۆ ڕووسیا قەدەغەکردووە.

Paylas: