TR KU SO
FB X
Cîhan

ژنێکی دووگیانی هێندی لە پۆرتووگال گیانی لە دەستدا " وەزیری تەندرووستی ئەو ووڵاتەش دەستی لە کار کشاندەوە "

سارا
Yazar
📅 02 Eylül 2022 13:01
پەیامی کورد   ...  ژنێکی دووگیانی هێندی لە پۆرتووگال گیانی لە دەستدا " وەزیری تەندرووستی ئەو ووڵاتەش دەستی لە کار کشاندەوە "

وەزیری تەندرووستی پۆرتووگال بە هۆی مردنی گەستیارێکی ژنی هێندی لەم ووڵاتە دەستی لە پۆستەکەی خۆی کشاندەوە .

" مارتا تەمیدۆ " ڕۆژی سێشەممە چەند کاتژمێر لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی گەشتیارێکی ژنی دوو گیانی هێندی کە سەفەری بۆ ئەم ووڵاتە کردووە ، دەست لەکار کشانەوەی خۆی ڕادەست کرد .

ئەم گەشتیارە ٣٤ ساڵە هێندییە لە دوای ئەوەی کە لە ڕیگای گواستنەوەی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پۆرتووگال تووشی جەڵتەی دڵ بوو و هەروەها گیانی لە دەستدا .

 بە پێی میدیاکانی خۆجەیی ، ئەم ژنە دووگیانە هێندییە لە دوای ئەوەی هەستی بە تەنگی هەناسەدان کردووە بۆ نەخۆشخانەی سانتا ماریا یەکێک لە گەورەترین شوێنە دەرمانییەکانی پۆرتووگال ڕاگویزرابوو .

Paylas: