Cîhan
کەناڵی جەزیرە هەواڵی لەسەر پێشنیاری بایدن بە میسر بۆ کۆچی زۆرەملێی خەڵکی غەززە بڵاوکردەوە
پەیامی کورد ... کەناڵی جەزیرە هەواڵی لەسەر پێشنیاری بایدن بە میسر بۆ کۆچی زۆرەملێی خەڵکی غەززە بڵاوکردەوە
ئەندامێکی دیاری بزووتنەوەی حەماس بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاند : بایدن پێشنیاری کردووە بە میسڕ قەرزەکانی بۆ سفر هەڵبوەشێنێتەوە لە بەرامبەر پەسەندکردنی پلانی کۆچبەری زۆرەملێ.
سەرکردایەتی میسر پلانی دیپۆرتکردنەوەی لە غەززەوە بۆ میسر ڕەتکردەوە و بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی میسری زانی.