TR KU SO
FB X
Cîhan

نەخۆشییەكی كوشندە بەڕێوەیە، داوای ئامادەكاری دەكرێت

Navas Jan
Admin
📅 17 Haziran 2023 14:32

پەیامی کورد... نەخۆشییەكی كوشندە بەڕێوەیە، داوای ئامادەكاری دەكرێت

سكرتێری رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە دەركەوتنی نەخۆشییەكی كوشندەو ڕایگەیاند: دوای كۆتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێویستە جیهان خۆی بۆ نەخۆشییەكی كوشندەتر ئامادەبكات.

(تیدرۆس ئەدهانۆم) رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: كۆتایی هاتن بەباری نائاسایی ڤایرۆسی (كۆڤید 19) بەواتای كۆتایی هاتنی مەترسی لەسەر تەندوستی جیهان نییە، هێشتا دەركەوتنی ڤایرۆسە گۆڕاوەكان و شەپۆڵە نوێكانیان بۆسەر مرۆڤایەتی لە ژمارە یەكی لیستی مەترسییەكاندان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو نەخۆشییانەی هەڕەشەن بۆسەر مرۆڤایەتی، ئێستا مەترسی بڵاوبوونەوەیان لێدەكرێت و بەراورد بەڤایرۆسی (كۆڤید 19) زیاتر كوشندەترن، بۆیە پێویستە لەئێستاوە ئامادەكارییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان بكرێت.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە كۆبوونەوە لەسەر چەندین نەخۆشی و پەتاو دیاریدەی نوێی زانستی پزیشكی دەكەن، لەسەر ئەو بنەمایەش هۆشداری دەدەن لە دەركەوتنی چەندین نەخۆشی مەترسیدار كە گرنگترینیان بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە دێنە كایەوە.

 

Paylas: