ڕۆژنامەیەکی ئاڵمانی ... مووشەکەکانی ئێران هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر ئەورووپا
دەزگاکانی زانیاری سەرەڕاستیان کردەوە کە ئێران بەرنامە مووشەکییەکانی خۆی زۆر زیاتر پەرە پێداوە و ژمارەی تاقیکردنەوەکانی زۆر زیاتری کردووە و هەروەها مووشەکەکان توانای گەیشتنیان هەیە بە ئەورووپا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بڵاوکراوەکانی " دی وێڵت " ، دەزگاکانی زانیاری سەرەڕاستییان کردەوە کە ئێران بەرنامە مووشەکییەکانی خۆی پەرە پێ داوە و ژمارەی تاقیکردنەوکانی زۆر زیادی کردووە و مووشەکەکان توانای گەیشتنیان هەیە بە ئەورووپا .
بە پێی ئەم بڵاوکراوەیە ، تاران لە سووریا وەکوو زەوینێکی تاقیکردنەوە بۆ چەکەکانی خۆی بە کار دەهێنێت .
هەروەها بە پێی زانیاری دەزگاکانی تایبەت بە زانیاری و ئێستێخباراتی ، ئێران لە ساڵی ڕابردوودا حەفت مووشەکی بۆردی ناوەند و کۆتا مەودا و هەروەها مووشەکی کرووزی وەشاندەووە .
ئەم بڵاوکراوەیە هەروەها ڕایگەیاند مووشەکگەلی شەهاب ٣ خاوەن بۆردێکی وەهایە کە ڕێگای پێ دەدات تاکوو بگاتە ووڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا و هێرش بکاتە سەریان .
لە پاییزی ساڵی ڕابردوو ٢٠١٧ ئێران مووشەکی نوێی بالێستیک بە بۆردی دوو هەزار کیلۆمەتر ڕوونەمایی کرد کە توانای هەڵگرتنی چەندین کلاوەی هەیە .
هەروەها دوای چەند حەفتەیەک ، سەردار حسێن سەلامی ، جێگری فەرماندەیی گشتی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە ئێران بۆردی مووشەکە بالێستییەکانی خۆی بۆ دوو هەزار کیلۆمەتر زیاتر دەکات تاکوو بتوانێ لەگەڵ هەر جۆرە هەڕەشەیەکی لە ناکاوی ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئەورووپادا ڕووبەڕوو ببێتەوە .
ئەو هەروەها جەختی کردەوە ئەورووپا بە دوای چەک کردنی ئێرانە . بە شێوەی گشتی دیارو ڕوون نییە مەبەستی ئەو کام یەک لەو ووڵاتانەیە .