TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕۆژنامەی "رای الیوم " ڕێککەوتنی سێ قۆڵی ڕووسیا و ئۆردن و سعوودیە لە سەر ئێران ئاشکرا دەکات

سارا
Yazar
📅 24 Mayıs 2018 01:59

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “رای الیوم”، ماوەیەک بەر لە ئێستا بەرپرسانی ڕووسیا خوازیاری چوونە دەرەوەی ئێران لە سووریا بوونە. بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەم داوایەی سووریای ڕەتکردۆتەوە و جەختی لە سەر مانەوەی هێزەکانیان لە سەر خاکی سوریا کردۆتەوە.

هاوکات لە گەڵ لێدوانی بەرامبەر بە یەکی بەرپرسانی ڕووسیا و ئێران، سوپای سووریا لە پێشڕەویدا بوو. سوپای ئەم ووڵاتە توانی بە تەواوی ناوچەکانی مخیم الیرموک و حجرالاسود کۆنتڕۆڵ بکاتەوە.

گۆڕانکارییە مەیدانیەکانی سووریا لە ناوچەکانی باشوری ئەم وڵاتە، کە هاوسنوورە لە گەڵ ئۆردن، سەرنجی ئەم ووڵاتەی ڕاکێشاوە و محمد مومنی، گوتەبێژی دەولەتی ئۆردن رایگەیاندووە، کە چاودێری ورد و درشتی گۆڕانکاریەکانی باشووری سووریا دەکەن.

هاوکات لە گەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریا بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی باشوور، ئۆردن نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و بەرپرسانی ڕووسیای لێ ئاگادار کردۆتەوە.

بە گوێڕەی ڕاپۆرتەکەی “رای الیوم”، ئۆردن لە پشت دەرگا خراوەکان پێشوازی لە هەڵوێستی ڕووسیا بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئێران لە سووریا کردووە.

بەرپرسێکی باڵای ئۆردن بە “ رای الیوم ”ی گوتووە: داواکاری ڕووسیا بۆ کشانەوەی سەرجەم هێزە بیانیەکان لە سووریا تاوتوێ کراوە و ئۆردن پێیوایە، کە میلیشیا فیرقەگەراکان و بەرەی نوسرە سووریا جێ بهێڵن.

میلیشیا فیرقەگەراکان، دەستەواژەیەکە، کە میدیا دژبەرەکانی ئێران لە جیهانی عەرەبی بۆ  هێزەکانی نزیک لە تاران بەکاری دێنن.

هەر لەم پەیوەندیەدا، ایمن الصفدی، وەزیری دەرەوەی ئۆردن، لە گەڵ عادل جوبەیر، هاوتا سعوودیەکەی کۆبۆتەوە و داوای لە سعوودیە کردووە، بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئێران لە باشووری سووریا یارمەتیدەر بێت.

بەرپرسانی ئۆردن دەڵێن، ئامادەبوونی هێزەکانی ئێران لە باشووری سووریا کاردانەوەی خەڵکی ناوچەکەی بەدواوە بووە.

ئەم دواییانەش، شای ئۆردن کۆبوونەوەیەکی داخراوی لە گەڵ بەرپرسانی ووڵاتەکەی پێکهێناوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی نوێی سووریا کردووە.

Paylas: