یۆنان: ئەم مانگە زیاتر لە ٢٠ هەزار کۆچبەر هەوڵیان داوە بگەنە وڵاتەکەمان
پەیامی کورد... یۆنان: ئەم مانگە زیاتر لە ٢٠ هەزار کۆچبەر هەوڵیان داوە بگەنە وڵاتەکەمان
حکومەتی یۆنان، تورکیا بە فشارخستنە سەر سنوورەکانی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، لەم مانگەدا ڕێگریان لە ٢٥ هەزار کۆچبەری نایاسایی کردووە لە تورکیاوە بگەنە خاکی یۆنان.
وەزیری پاراستنی هاووڵاتییانی یۆنان ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەم مانگەوە ٢٥ هەزار کۆچبەر هەوڵیان داوە بە نایاسایی خۆیان لە سنوورەکانی تورکیاوە خۆیان بگەیەننە یۆنان، وتیشی، گوشارەکان لەسەر سنوورە وشکانی و دەریایییەکانی یۆنان لەگەڵ تورکیا لە زیادبووندایە و دەبێتە مەترسییەکی زۆر لەسەر سەلامەتی و ئاسایشی یۆنان.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەی ڕوو لە یۆنان دەکەن سووریین و لە لایەن تورکیاوە خراونەتە نێوان دوو بژاردە، ئەویش گەڕانەوە بۆ سووریا یان کۆچکردن بەرەو یۆنان، وتیشی، تورکیا بە شێوەیەکی سیستماتیک ڕەوشی کۆچبەران دەقۆزێتەوە.
لەسەر پرسی کۆچبەران ناکۆکی لە نێوان تورکیا و یۆنان دروست بووە و چەندین جار بەرپرسانی تورکیا یۆنانیان بە گەڕاندنەوەی زۆرەملێی ئەو کۆچبەرانە تۆمەتبار کردووە، کە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو خاکی یۆنانەوە، بەڵام یۆنان ئەو پرسە ڕەتدەکاتەوە.