TR KU SO
FB X
Cîhan

ژنانی سەعوودی مافێکی دیکەیان پێبەخشرا

سارا
Yazar
📅 19 Ocak 2019 19:09

پەیامی کورد  ...  چیتر پێویست ناکات ژنانی سەعوودی لە بابەتی پەیوەندیدار بە لە دایک بوون لە سەرپەرشتە پیاوەکانی خۆی لەوانەش مێردەکانیان ، باوکیان یا خود براکانیان ڕۆخەس وەربگرن .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە The National ، ئێستا ژنانی عەرەبستانی دەتوانن شێوازی لە دایک بوونی منداڵ " زایمانی سرووشتی یا خود سزاریەن بە شێوەیەکی سەربەخۆ هەڵبژێرن .

جگە لەمانە ژنان دەتوانن بێ واژووی سەرپەرشتە پیاوەکانیان سەبارەت بە کاتی زگ پڕی و کاتی لە دایک بوونی منداڵەکان لە دکتۆر پرسیار بکەن و هەروەها سەبارەت بە ئامادەبوونی خزم و کەسانی نزیک کاتی منداڵ بوون بڕیار بدەن .

جێگای ئەماژەدانە ساڵی ڕابردوو ، ژنانی عەرەبستانی ئیزنی شۆفێری ئۆتۆمبێلیان وەرگرت و جگە لەمانەش دەتوانن بۆ تەماشای کێبڕکێی فووتبان لە ستادیۆمەکان دا بەشداری بکەن .

سەرەڕای چاکسازییەکانی موحەمەد بن سەلمان ، وەلیعەهدی سەعوودی ، زۆربەی شتە قەدەغەکراوەکان پارێزراون . بۆ نموونە ژنان بێ ئیزنی سەرپەرشتە پیاوەکانیان ناتوانن ناسنامە وەربگرن ، یا خود نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە ئەنجام بدەن و لە بانکەکان دا ژمارەی ڕەسیدی تایبەتیان هەبێت

Paylas: