Cîhan
یۆنان کەشتی جەنگی چارۆکەدار لە فەڕەنسا بە کرێ دەگرێ
بریکاری وه‌زیری به‌رگری یۆنان له میانی به‌شداریکردن له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ی له ڕێگای به‌کرێگرتنه‌وه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ واتا تاکو ماوه‌ی دانه‌وه‌ی قسته‌کان دوو که‌شتی جه‌نگی له فه‌ڕه‌نسا ده‌کڕێ.
کۆوڤه‌لیس وتی : له ڕێگای به‌کرێگرتنه‌وه له ماوه‌ی پێنج ساڵدا دوو که‌شتی جه‌نگی چارۆکه‌دار له فه‌ڕه‌نسا ده‌کڕین، دواتر دوو که‌شتی دیکه‌یش ده‌کڕین .
کۆوڤه‌لیس ئاماژه‌ی به‌وه دا که هاوینی ئه‌مساڵ دوو که‌شتی جۆری FREMM ده‌گه‌نه یۆنان و وتیشی " دوو که‌شتییه جه‌نگییه چارۆکه‌داره‌که‌ی دیکه پێویسته ڕاسته‌وخۆ بکڕین نه‌ک به ڕێگای به‌کرێگرتن تاکو دانه‌وه‌ی قسته‌کان".
کۆوڤه‌لیس تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که پێویستی کاره‌کانی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی سوپای یۆنان به واتای بوونه به‌شێک له وڵاته‌که‌ی نایه بۆ پێشبڕکێی چه‌ک.