TR KU SO
FB X
Cîhan

ئایا نەوەکەی خۆمەینی ڕەقیبی ئەحمەدی نەژاد دەبێت لە هەڵبژاردنەکانی ١٤٠٠ ئێران دا ؟؟؟

سارا
Yazar
📅 15 Haziran 2020 16:02

پەیامی کورد     ...     ئایا نەوەکەی خۆمەینی ڕەقیبی ئەحمەدی نەژاد دەبێت لە هەڵبژاردنەکانی ١٤٠٠ ئێران دا ؟؟؟ 

چالاکێکی ئۆسووڵگەرا لە ئێران ڕایگەیاند ئەگەر بڕیار وایە چالسازی بێتە ئاراوە ، ئەوە لەگەڵ کەسێک وەکوو سید حەسەن خۆمەینی دا هاوپەیمانی درووست دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک حسێن کەنعانی مۆقەدەم ، سکرتێری گشتی حزبی سەوزی ئێران دەربارەی ئەگەری کاندید بوونی عەلی لاریجانی لە هەلبژاردنەکانی ساڵی ١٤٠٠ ئێران دا ووتی : لەو باوەڕەدام کە چاکسازی خوازەکان لە دوای ڕۆحانی بە کەمتر لە خاتەمی ڕازی نابن و بە دووری دەزانم بە دوای کەسانێکی وەکوو لاریجانی دا بڕۆن .

هەروەها ووتی : جەرەیانی چاکسازی ئەم ئەزموونەی بە ناسەرکەوتوویی هەبووە کە بۆ پاریزگاری لایەنی سیاسی خۆی لە کاندیدێک کەڵک وەربگرن کە سەر بە خودی ئەوان نەبێت ، ئەوان ووڵامێکیان بۆ هەوادارانی خۆیان نییە کە چۆن بە کەسێک دەنگ بدەن کە لەگەڵ چاکسازی دا هیچ نێوانەیەکی نەبووە ، لە ئاکامدا وا پێدەچێت کە ئەگەر بڕیار وایە بێە سەر شانۆ لەگەڵ کەسێکی هاوشێوەی خاتەمی وەکوو سید حەسەن خۆمەینی بێنە سەر کارەوە .

کەنعانی مۆقەدەم هەروەها ووتی : لاریجانی بەردەوام لە نێوان ئۆسووڵگەراکاندا دەنگی هێناوە و ئەگەر بڕیار وایە بەرەو لای چاکسازی خوازەکان بڕوات ، ئەو دەنگەشی کە هەیبوو لە دەستی دەدات ، بە واتایەک دیکە پالپشتی چاکسازی خوازەکان لە لاریجانی مردنی سیاسی لاریجانی دێنێتە ئاراوە .

سکرتێری گشتی حزبی سەوز بە ئاماژەدان بە هەڵبژاردەنەکانی چەند ساڵ پێشی ئێران و کەنارەگیری عارف ڕایگەیاند : عارف لەو ساڵەدا دەنگی نەبوو و تەنانەت ئەندامانی کار گوزاریش دەنگیان پێ نەدەدا ، بەڵام ڕۆحانی یش دەنگی بەشێک لە ئۆسووڵگەراکانی هەبوو و هەمیش زۆربەی کار گوزارەکان لەگەلی هاوڕا بوون ، بەڵام عارف ئەم تایبەتمەندییەی نەبوو کە بتوانێ دەنگی جۆربەجۆر لە لایەنەکان بە دەست بهێنێت .

ئەم چالاکە ئۆسووڵگەرایە هەروەها ووتی : بە جەختەوە دەڵێم کە جاکسازی خوازەکان نوێنەریان هەبووە بەڵام نوێنەرێک کە بتوانێ سەبەتەیەک لە دەنگی باش و ڕازی کەر بۆ سەرکەوتنی هەبێت نەیانبوو ، هەر بۆیە بە دوای ئەوەوە بوون کە بە هۆی ڕۆحانییەوە بێنەوە سەر هێز و سۆڵتەوە ، ئێستاش زۆربەی کەسانێک کە لە دەوڵەتی ڕۆحانی دا بەشدارن لە کەسایەتییەکانی کار گوزارەکانن و چاکسازی خوازەکان یش لە دەورووبەری ئەوان دا خەریکی چالاکین ، بەڵام ئەگەر ئەم ڕووداوەش نەهاتبایە ئاراوە ئەوە بە یەقین ئیمکانی گەڕانەوە بۆ هێز و سۆڵتە بۆ چاکسازی خوازەکان بوونی نەبوو .

هەروەها سەبارەت بە هەژماری کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ١٤٠٠ ی ئێران ووتی : هەرچەندە کاندید بوون گرینگ نییە ، چوونکە هەر کەسێک دەتوانێ خۆی هەڵبژێرێت بەڵام گرینگ هێنانی دەنگە ، لەو باوەڕەدام کە پەرلەمانی یازدەهەم نموونەیەکی بەرچاو لە ڕەقابەتی سیاسی لایەنەکانی ئۆسووڵگەرا ، چاکسازی خواز و سەربەخۆ بوو ، بە بۆچوونی من ئێمە سێ کاندیدمان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریدا دەبێت کە یەکێکیان چاکسازی خواز ، یەکێک سەربەخۆ و ئۆسووڵگەرا دەبێت و هەموو ئەمانەش هەوڵ دەدەن لە یەکێک لە هاوپەیمانییە سیاسییەکان دا لەگەڵ یەکێک لە لایەنەکانی سەرکەوتوو هەڵبژێردرێت ، ئەگەر وا نەبێت ئەوە لایەنێکی سیاسی ناتوانێ لە مەیدانی پێشبڕکێ دا سەرکەوتوو بێت و دەوڵەتی داهاتوو هاوپەیمانی دەبێت ، هەرچەندە بە دووری دەبینم کە لاریجانی بە دەنگی چاکسازی خوازەکان بتوانێ ببێتە سەرۆککۆمار و بە بڕوای من مەیدانی پێشبڕکێی ساڵی ١٤٠٠ لەگەڵ سەربەخۆیەکان و جاکسازی خوازەکان دەبێت .

کەنعانی مۆقەدەم هەروەها لە کۆتایی دا بە ئاماژەدان بە ئەگەری کاندید بوونی موحەمەد جەواد زەریف ڕایگەیاند : کاندیدبوونی زەریف ئەگەری زۆر بەهێزی هەیە و ئە یەکێک لە هەڵبژاردە سەرەکی و جیدییەکانی چاکسازی خوازەکان دەبێت ، چوونکە هەم رۆخسارێکی نێودەوڵەتی هەیە هەمیش پێشینەی وەزارەتی دەرەوەی ئەو دەتوانێ لە کۆمەڵگاکانی نێدەوڵەتی دا قسەیەکی بۆ ووتن هەبێت .

سید حەسەن مۆستەفەوی بە ناوبانگ بە سید حەسەن خۆمەینی لە دایک بووی قۆم ، ڕۆحانی ئێرانی ، ئە ئەندامی شاندی ئۆمەنای زانکۆی ئازادی ئیسلامی یە . حەسەن خۆمەینی ، کوڕی سید ئەحمەد خۆمەینی و نەوەی ڕووحۆاڵلە خۆمەینی یە . حەسەن خۆمەینی لە بەرواری ٢٧ی ئازەر ی ١٣٩٤ ، بە ئامادەبوون لە وەزارەتی ووڵاتی ئێران بە فەرمی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردەناکنی مەجلیسی " خۆبرێگانی ڕابەری " ناوی خۆی تۆمار کرد بەڵام بە هۆی بەشدار نەبوونی لە تاقیکردنەوەی " ئێجتیهاد " ، سەلاحییەتی ئەو لە لاین شەورای نیگەهبانی ئەو ووڵاتەوە ڕەت کرایەوە .

Paylas: