ناوەڕۆکی پەیوەندی تەلەفۆنی " چارەنووس سازی " نێوان بۆش و پاشای سەعوودی لە کاتی هێرشی سەددام بۆ سەر کووەیت
پەیامی کورد ... ناوەڕۆکی پەیوەندی تەلەفۆنی " چارەنووس سازی " نێوان بۆش و پاشای سەعوودی لە کاتی هێرشی سەددام بۆ سەر کووەیت .
بەرپرسانی ئەمریکی نووسراوی پەیوەندی نێوان جۆرج بۆشی باوک ، سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا و فەهد بن عەبدۆلعەزیز ، پاشای ئەو سەردەمی سەعوودی کەمێک دوای هێرشی سەددام بۆ سەر کووەیتی بڵاو کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕووسیا الیوم مەلەک فەهد لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ، سەددام بە " قووڵدۆڕ ، دەستدرێژ ناو دەبات کە هیچ شتێک جگە لە کاری زۆرەملی لە بەرامبەر بە ئەو سوودی نییە .
پادەشای سەعوودییە هەروەها ووتی کە هەمان ڕۆژ لە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەددام دا قسەی کردووە و بە بیری هێناوەتەوە کە لە دانیشتنی سەرانی بەغدا دا ، رێچکەی دەستدرێژی نەکردن لە نێوان ووڵاتانی عەرەبی دا پێشنیار کردووە .
ئەو ووی کە سەددام درۆزنە و لە ووتووێژ لەگەڵ ئەودا ، بێ پێچ و پەنا قسەی کردووە و بە سەددام ی ووتووە کە دەبێ هەر ئێستا لە کووەیت پاشەکشە بکات .
بۆش ی باوک بە پاشای سەعوودی لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ووت کە دەوڵەتەکەی ئامادەی هەڵبژاردەگەلێکە لە ئاستی دیپلۆماسی ، سەربازی و ئابووری دا و " ئێمە بژاردەکانی دیپلۆماتیک ، ئابووری و سەربازی زیاتر لەبەرچاو دەگرین و پێداچوونەوەی بۆ دەکەین "
هەروەها بۆش ی باوک داوای لە پاشای عەرەبستان کرد کە بە جابر الاحمد الصباح " ئەمیری کووەیت بڵێت کە " من لە ناخەوە ئەم هەوڵە وەحشیانە و ترسناکانەیە دژی ووڵاتەکەی بە هیچ دەزانم و ئێمە پاڵپشتی لێدەکەین ."