TR KU SO
FB X
Cîhan

ناوی سێ کاندیدی دیکە لە لایەن هاوپەیمانی بونیادنانەوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ڕادەستی سەرۆککۆماری عێراق دەکرێت

سارا
Yazar
📅 29 Aralık 2019 20:08

پەیامی کورد     ...   هاوپەیمانی بونیادنانەوە ئەسعەد عەیدانی پارێزگاری بەسڕەی لە كاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دوورخستەوە ئەویش دوای ڕەتكردنەوەی لەلایەن بەرهەم ساڵح وەک سەرۆککۆماری عێراق و فشاری خۆپیشاندەرانەوە ،  و وا بڕیارە سێ كاندیدی دیكە پێشكەش بكات.
لەسەر ئەم بابەتە فازڵ جابر پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بونیادنانەوە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : "بونیادنانەوە ئەسعەد عەیدانی لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دوورخستوەتەوە".
روونیشیكردوەتەوە، هاوپەیمانێتییەكە سێ پاڵێوراوی دیكە پێشكەش دەكات ئەوانیش "عەبدۆلغەنی ئەسەدی، تۆفیق یاسری و موحەمەد تۆفیق عەللاوی"ین.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەكردوە، هاوپەیمانی بونیادنانەوە لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتوودا ناوی ئەو كاندیدانە پێشكەش بە سەرۆك كۆمار دەكات.

Paylas: