ناوه‌ڕۆكی كۆبونەوەكەی سه‌رۆك كۆماری عێراق و ئێران
پەیامی کورد... ناوه‌ڕۆكی كۆبونەوەكەی سه‌رۆك كۆماری عێراق و ئێران
دوای كۆبونەوەی نێوان سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک کۆماری عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌یان ئاشكراكرد‌و هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران كرده‌وه.
سەرەتا ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لەكۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئاشكرای كرد: په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه، به‌ڵام ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتان ته‌نها بیری له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌كاته‌وه، ئێمه په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق قوڵ و مێژوییه و ده‌مانه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندیه درێژه پێبده‌ین.
ڕاشیگەیاند: ئێستا بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و جیهان رونه كه ئێران له هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌رگریدایه له دژی مادده‌ی هۆشبه‌ر و قوربانی زۆری داوه و رۆژێك به ئه‌وروپیه‌كانم وت ئه‌گه‌ر ئێران رێگری له مادده‌ی هۆشبه‌ر نه‌كات ئه‌وا مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌مو ئه‌وروپا ده‌گرێته‌وه، بێگومان وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌بێت هاوكاریه‌كی راسته‌قینه بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌كان به‌تایبه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر، زۆرجار وتومانه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌ركییه‌تی پشتویانی بكات و ئێستا له چوارچێوه‌ی قسه‌دا پشتیوانی ده‌كات به‌ڵام پشتیوانی راسته‌قینه‌ی ئێران نیه.
ئیبراهیم رەئیسی سەبارەت به كێشه‌ی ئاو ئاماژەی بەوەكرد: وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌ندێك مافیان له پێدانی ئاو بۆ دیاریكراوه و پێویسته پێوه‌ی پابه‌ندبن، ئێمه له په‌یوه‌ندی له مافی كۆماری ئیسلامی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه و پێمانوایه پێویسته مافی ئاو له په‌یوه‌ندی به رێككه‌وتنه‌كانی دیكه رێزی لێ‌بگیردرێت، هه‌روه‌ك كه ئێران پێداگیری ده‌كات كه سود له ئاوی ئه‌ڵوه‌ند وه‌ربگرێت ئه‌وا ئه‌و مافه بۆ عێراقیش پارێزراوه و ده‌بێت وڵاتانیش به رێككه‌وتنه‌كان پابه‌ندبن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه دروستنه‌بێت.
لایخۆشیەوە د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق له كۆنگره ڕۆژنامەوانیەكەدا ئەوەی خستەڕوو: سوپاس و پێ‌زانین خۆمان بۆ بانگهێشتكردنمان بۆ سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌خه‌مه‌ڕو، ده‌مانه‌وێت خۆشحاڵی خۆمان بخه‌ینه‌ڕو كه جه‌ختكردنه‌وه‌یه له په‌یوه‌ندی دێرین و مێژویی كه په‌یوه‌ندی هه‌ردو گه‌لی عێراق و ئێران به‌په‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
ووتیشی: ئه‌م په‌یوه‌ندیانه ته‌نها به دامه‌زراوه‌كانی هه‌ردو وڵاتمان نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه، به‌ڵكو به هه‌مو لایه‌نه‌كانه‌وه‌یه چونكه ئێمه په‌یوه‌ندی مێژویی و جوگرافی هاوبه‌شمان هه‌یه، ئه‌وه سه‌رباری نه‌ته‌وه و پێكهاته‌ی جیاواز، هه‌روه‌ها بازرگانی و هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوبه‌ش ده‌مان به‌ستێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌م راستیانه رونن كه په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه و كۆماری ئییسلامی ئێران جێگیر و نه‌گۆڕه.
ڕوونیشی كردەوە: ته‌ماشكردنی ورده‌كاری په‌یوه‌ندی مێژویی نێوان ئێران و عێراق پێویستی به‌كاتێكی زۆره، گه‌لی عێراق ناسراوه به دڵسۆزییه‌كه‌ی و هه‌رگیز پاڵپشتی گه‌لی ئێرانی له بیرنه‌كردوه، ئه‌و ده‌مه‌ی كه له‌ژێر نه‌هامه‌تی سته‌م و دڕنده‌یی و دیكتاتۆریه‌تدا ده‌ژیاین ئه‌و ده‌مه ده‌رگاكانی به‌ڕوی هه‌مو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كان كردوه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵهاتن له سته‌م و سته‌مكاری دیكتاتۆریه‌ت.
سەرۆك كۆماری عێراق باسی لەوەشكرد: هه‌روه‌ها عێراق گرنگیدانی ئێران بۆ كوردان له‌بیر ناچێته‌وه، ئه‌وده‌مه‌ی كه روبه‌ڕوی هێرشی چه‌كی كیمایی بونه‌وه له هه‌ڵه‌بجه، دوایین هاوكاری ئێران كه پاڵپشتیكردنی ئێمه بو له شه‌ڕكردن دژی رێكخراوی داعش، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردو وڵات جێگیر و تۆكمه‌یه و رۆژ دوای رۆژبه‌هێزتریش ده‌بێت له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه كه له‌هه‌مو بواره‌كاندا به‌هێزتری بكه‌ین له‌نێویاندا چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی پشكی عێراق له ئاو به‌تایبه‌ت زۆربه‌ی كه‌ناره‌كان له‌سه‌ر روباری دیجله و شه‌تولعه‌ره‌ب كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئێرانه.
جەختیشی كردەوە: ده‌بێت ئێمه پێكه‌وه روبه‌ڕوی بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ری ببینه‌وه، ئه‌مه په‌تایه‌كه كه بوه‌ته شێرپه‌نجه و له‌نێو خه‌ڵكدا بڵاوبوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها گرنگه ئاڵوگۆڕكردنی زانیار له‌نێوان هه‌ردو دامه‌زراوه‌ی وڵات بۆ به‌هێزكردنی كاری دامه‌زراوه‌یی هه‌ردولا".
سەبارەت به ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كان د. له‌تیف ره‌شید ڕادەگەیەنێت: له كۆبونه‌وه‌ی ماوه‌ی رابردو باسمان له هه‌مو ورده‌كاریه‌كانی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردولادا كرد، ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامی ئه‌رێنی، سه‌باره‌ت به ئاسایشی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه خۆشخاڵم و پیرۆزبایی له ئێران ده‌كه‌م له به‌هێزكردنی په‌یوه‌نیه‌كانی له‌گه‌ڵ سعودیه و ئومێده‌وارین ئه‌و هه‌نگاوه ببێته هۆكارێك بۆ سه‌قالمگیری و پێكه‌وه كاركردن له ناوچه‌كه‌دا به‌جۆرێك خزمه‌ت به گه‌لانی ناوچه‌كه بكات.