TR KU SO
FB X
Cîhan

ناورێت، نیگەرانی خۆی لەدۆخی هاووڵاتیانی مەدەنی لەعەفرین راگەیاند

نەهرۆ
Editor
📅 17 Mart 2018 15:22

هیزەر ناورێت نیگەرانی خۆی لەبوونی قوربانی مەدەنی لەشاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان رادەگەیەنێت و داوای پابەندبوون بەبڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەسوریا دەکات.
لە تویتێکدا هیزەر ناورێت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نیگەرانی خۆی لەبارەی دۆخی مرۆیی لەسوریا و شاری عەفرین رادەگەیەنێت و دەڵێت، هیچ بیانوویەک بۆ هێرشکردنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی نییە.
ناورێت داواش لەلایەنەکان دەکات پابەندبن بەبڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان بەمەبەستی راگەیاندنی ئاگربەست لەسەرتاسەری سوریا و پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ لەسالێادی كیمیابارنی هەڵەبجەدا، فڕۆكە جەنگییەکانی توركیا نەخۆشخانەی ئاڤرینیان لەشاری عەفرینی بۆردومان کردو بەهۆیەوە تا ئێستا (٢٧) کەس گیانیان لەدەستداوەو ژمارەیە قوربانیانی روداوەکەش روو لەزیادبوونە.


 

Paylas: