Cîhan
نەوت بەرزترین نرخ تۆمار دەکات
بەهۆی ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سوریا، نرخی نەوت بەرزترین نرخی لەوەتەی ساڵی (2014)ەوە تا ئێستا تۆمارکرد.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە خواست لەسەر كڕینی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش بەهۆی ئەگەری وەشاندنی گورزی سەربازی لەسوریا لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، بەهۆی بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی لەناوچەی دۆمای نزیك غۆتەی رۆژهەڵات كە دەیان كەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
ئاشکراکراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە (١١)ی نیسان، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (71.09) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (65.63) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.