TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆنگرەی ئەمریکا داوای لێکۆڵینەوە لە سەر پەیوەندییەکانی ئاریان تەباتەبایی بەڕێوبەری پلەبەرزی ئێرانی لە وەزارەتی دەروەی ئەو ووڵاتە دەکات.

سارا
Yazar
📅 14 Mayıs 2021 13:35

پەیامی کورد       ...   کۆنگرەی ئەمریکا داوای لێکۆڵینەوە لە سەر پەیوەندییەکانی ئاریان تەباتەبایی بەڕێوبەری پلەبەرزی ئێرانی لە وەزارەتی دەروەی ئەو ووڵاتە دەکات. 

کۆمەڵێک لە یاسادانەرانی ئەمریکی داوایان لە وەزارەتی دەروەی ئەمریکا کردووە هێڵاننامەی ئەمنییەتی"ئاریان تەباتەبایی" بەڕێوبەری پلەبەرزی ئێرانی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا هەڵبوەشێننەوە و لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییە 
مەترسیدارەکانی ناوبراو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بکا.

نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ جۆبایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا دەڵێن: دەبێ لێکۆڵینەوەی تەواو لەسەر کەسایەتی و وەفاداری ئەو کەسە بۆ کۆماری ئیسلامی کە گەورەترین دژبەری ئەمریکایە بکرێ و نابێ زۆر بە ئاسانی متمانە بەو کەسانە بکرێ، لەبەر ئەوەی کە ئەو کەسانە هەڕەشەن بۆ سەر ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا.

یاسادانەرانی ئەمریکایی دەڵێن: تەباتەبایی لەبەرامبەر ناڕەزایەتییەکانی ئێران ووتوویەتی کە ناڕەزایەتی لە ئێراندا زۆر سرووشتییە و دەوڵەت مافی خۆیەتی بەرەنگاری خەڵکی ناڕازیی لە ئیراندا ببێتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە جەواد تەباتەبایی، باوکی ئاریان، یەکێکە لە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی.

Paylas: