TR KU SO
FB X
Cîhan

نیگەرانی بە حەقی ڕووسیا بە هۆی ئەگەری هێرشی لەناکاوی ناتۆ

سارا
Yazar
📅 14 Haziran 2020 14:53

پەیامی کورد     ...    نیگەرانی بە حەقی ڕووسیا بە هۆی ئەگەری هێرشی لەناکاوی ناتۆ

ڕووسیا بە حەق لە ئەگەری هێرشی ناتۆ نیگەرانە چوونکە لە ماوەی سەدەکانی ڕابردوودا لە لایەن ئاڵمانیا ، سوید ، لەهێستان ، فەرەنسا و تەنانەت ویلایەتەیەکگرتووەکانەوە کەوتووەتە بەر هێرشەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم باوەڕە لە مەقالەی پیتەر سووچیۆ ، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی لە بڵاکراوەی نەشناڵ ئینترێست دا بەیان کراوە 

هەروەها ئاماژەی کردووە : ئێستا زۆربەی ئەمریکییەکان دەتوانن هرەشەی ناتۆ بۆ سەر ڕووسیا وەکوو درووستکراوی بیر و عەقل لەقەڵەم بدەن بەڵام مۆسکۆ ماوەیەکی زۆرە ئاستی بەرزی چالاکییەکانی ئەم یەکیتی یە سەربازییە لە نزیک سنوورەکانی خۆیدا دەبینیت 

بە ووتەی نووسەری ئەم مەقالەیە ، لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی جیهانی سارد و تێکچوونی یەکیتی شەورەوی ، ڕووسیا لە زۆربەی ڕووەکانەوە زۆر لاوازتر و جیگای زەرەرو زیانتر بوو لە زۆربەی سەدەکانی پێشووی شەورەوی لەوانەش لەهێستان ، مەجارێستان و ڕۆمانیا و هەروەها کۆماری چیک و سلۆڤاکیایە کە ئیستا بەشێک لە ناتۆ هەژمار دەکرێت .

هەر بۆیە جێگای سەرسووڕمان نییە کە مۆسکۆ ئەرتەش و هێزی دەریایی خۆی بەهێز دەکات ، بە شێوەی بەردەوام ڕاهێنانگەلی سەربازی ئەنجام دەدات و کەل و پەلی سەربازی نوێ لەوانەش T-14  "ئارماتا" و مووشەک گەلی ژێرئاوی سەرووی دەنگ درووست دەکات .

Paylas: