TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆنگرێسی ئەمریکا ئامادەکاری بۆ گەمارۆدانی نوێ لە دژی حزبۆڵلای لۆبنان دەکات

سارا
Yazar
📅 12 Haziran 2020 17:54

پەیامی کورد      ...    کۆنگرێسی ئەمریکا ئامادەکاری بۆ گەمارۆدانی نوێ لە دژی حزبۆڵلای لۆبنان دەکات  .

لە حاڵێکدا کە ئەندامانی کۆماریخوازی کۆنگرەی ئەمریکا پیلانێکی بۆ سەپاندنی گەمارۆگەلی نوێ لە دژی " حزبۆڵلای لۆبنان " خستووەتە ڕوو ، ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئامانجی ئەم پیلانە " پاڵپشتبوون و هاوڕابوون لەگەڵ خەڵکی لۆبنان " ە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم ووتەبێژەی ئەمریکا هەروەها ووتی : وەزارەتی کاروباری دەرەوە ناتوانێ دەربارەی ئە پیلانانەی کە هێشتا لە دەستی ئامادەکارین هیچ ڕایەک دەرببڕێت بەڵام هەندێک لە ئەندامانی ئەو کۆمیتەیەی کە ئەم پیلانەیان خستووەتە ڕوو ، لە بازنەیەکن کە دۆناڵد ترامپ گوێیان لێ دەگرێت .

ئەو هەروەها ووتی : بە تەشکیل کردنی دەوڵەتی ئێستای لۆبنان ، تەجید کردنی هاوکاری و یارمەتییەکانی ئەمریکا کە بە لۆبنانی داوە لە سێبەری حۆکمڕانی و هێزی لایەنێکی بەرپرسی تێکدەری لۆبنان ، دژوار بووە .

Paylas: