نیۆیۆرک تایمز زانیاری سەرسووڕهێنەر سەبارەت بە کوژرانی زانای ئەتۆمییەکەی ئێران بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نیۆیۆرک تایمز زانیاری سەرسووڕهێنەر سەبارەت بە کوژرانی زانای ئەتۆمییەکەی ئێران بڵاو دەکاتەوە .
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكا ورده‌كاریی سه‌یر و نوێی له‌سه‌ر كوژرانی موحسن فه‌خریزاده، زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران بڵاوكراوه كه له ٢٧ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢٠ له ناوچه‌یه‌كی نزیك تارانی پایته‌خت لەناو ئۆتۆمیبلەکەیدا كوژرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان رۆژنامه‌كه دوێنێ شه‌ممه ١٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ له راپۆرتیكدا ئاشكرایكردوه كه فه‌خریزاده له‌رێگه‌ی هیچ به كرێگیراوێكه‌وه كه له‌سه‌ر زه‌وی ئێران بووبێت، نه‌كوژراوه، به‌ڵكو له رێگه‌ی رۆبۆتێكه‌وه كوژراوه كه له توانایدا بوه ٦٠٠ فیشه‌ك له یه‌ك خوله‌كدا بته‌قێنێت.
باسی له‌وه‌شكردوه كه ئه‌و چه‌كه نوێیه رۆبۆتیه كه له كوشتنی فه‌خریزاده به‌كارهاتووه، چه‌ند كامێرایه‌كی پێوه بوه و كامێراكانیش به مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه به‌ستراون و رۆبۆته‌كه‌ش سیستەمی ژیری ده‌ستكردی تێدا بووه.
نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت كه ئه‌م زانیارییانه‌ی له‌و چاوپێكه‌وتنانه ده‌ستكه‌وتوه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران له چاوپێكه‌وتنه‌كاندان دركاندویانه، دوان له‌و به‌رپرسانه‌ش له ده‌زگای هه‌واڵگریدا كاریان كردوه و ئاگاداری وورده‌كاری پیلانی كوشتنه‌كه بوون.
له درێژه‌ی زانیارییه نوێیه‌كاندا ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌ڵێت كه پیلانه‌كه له كۆتایی ساڵی ٢٠١٩ و سه‌ره‌تای ٢٠٢٠ دارێژراوه و بیرۆكه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كێكی تێدا باس كراوه كه بتواندرێت له دووره‌وه بته‌قێندرێت، ئیسرائیلش چه‌كێكی بێلژیكی جۆری FN MAGی پێ باش بوه كه له رۆبۆتێكی پێشكه‌وتوو ببه‌سترێت و كاره‌كه‌ی پێ ئه‌نجام بدرێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه چه‌كه‌كه و رۆبۆته‌كه هه‌ردووكیان كێشیان نزیكه‌ی یه‌ك ته‌ن بوه و كراون به پارچه‌ی بچوك و به‌چه‌ند كاتێكی جیاواز هه‌رجاره‌و به قاچاغ پارچه‌یه‌كی براوه‌ته ئێران و دوای گه‌یشتنی هه‌موو پارچه‌كان له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌یه‌كتر به‌ستراون و فه‌خریزاده‌ی پێ كوژراوه.