TR KU SO
FB X
Cîhan

کاڵن : ئەردۆغان بەڵێنی پاراستنی کوردەکانی ڕۆژئاوای بە ئەمریکا نەداوە

سارا
Yazar
📅 08 Ocak 2019 22:00

پەیامی کورد  ...  دواى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ جۆن بۆڵتن ڕاوێژکارى ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، ئیبراهیم کاڵن ووتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند: لەکۆبوونەوەکەمان باسمان لە دیارییکردنى سنوورى ئارام لە سوریا نەکردووە.

ووتەبێژی کۆشکی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ جۆن بۆڵتن ڕاوێژکارى ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، بەهیچ شێوەیەک باسمان لە دیارییکردنى سنوورى ئارام لە سووریا نەکردووە.

سەبارەت بە وەرگرتنى ڕەزامەندى ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاواى کوردستان، کالن ووتى: تورکیا هەماهەنگى لەگەڵ هەموو کەس دەکات، بەڵام مۆڵەت لەکەس وەرناگرێت.

هەروەها دەربارەى بوونى هێزەکانى یەپەگە لە مێنبج، کاڵن داواى کرد بەتەواوى لە مەنبج بکشێنەوەو شارەکە جێبهێڵن.

ووتیشى : ئەردۆغان بەڵێنى پاراستنى کوردەکانى ڕۆژئاوای بە ئەمریکا نەداوە.

Paylas: