ناتۆ: بە چەکی دوور مەودای زیاتر پاڵپشتی کیێڤ دەکەین
پەیامی کورد... ناتۆ: بە چەکی دوور مەودای زیاتر پاڵپشتی کیێڤ دەکەین
سکرتێری گشتیی ناتۆ، دووپاتی کردەوە، وڵاتانی ڕۆژئاوا لە پشتیوانیکردنی ئۆکراینا بەردەوام دەبن و بەم نزیکانە چەکی قورس و سیستەمی دوور مەودای زیاتر و پێشکەوتوو دەدەنە کیێڤ.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ڕۆژی چوارشەممە ١٥-٦-٢٠٢٢ لە برۆکسل بەڕێوە چوو، پێش کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری ناتۆ و لیژنەی پەیوەندییەکان، یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ، پەسەندکردنی پاکێجێکی نوێی هاوکاری بۆ کیێڤ، ڕاگەیاند.
سکرتێری گشتیی ناتۆ، جەختیشی کردەوە، کار بۆ بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانی ئۆکراینا دەکەن، بەتایبەتی لە باڵی ڕۆژهەڵات.
یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ناتۆ بە ملیارەها دۆلار پشتیوانی لە دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا کردووە، لە هەمان کاتدا جەختی کردەوە کە کیێڤ هێشتا پێویستی بە چەکی قورسی زیاترە.