ناتانیاهوو لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڕووسیا ڕایگەیاند ئێران گەورەترین هەڕەشەیە !!!
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا کۆبووەتەوە و نیگەرانییەکانی خۆی لەبارەی ئێران دەربڕیوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانس پرێس، بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەمیانەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا تیشکی خستووەتە سەر هەرەشەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرامبەر ووڵاتان و بەتایبەتی لە سووریا.
هاوکات سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە کە ئێران گەورەترین هەرەشەیە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و دەشڵێت، “ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ ئەوەی مەترسییەکە لەناو ببەین”.
لەبەرامبەردا سەرۆکی رووسیا تیشکی خستووەتە سەر گرنگی گفتوگۆ لەبارەی ئاسایشی ناوچەکە.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەر لە گەیشتنی بۆ رووسیا ئاماژەی بەوە کردبوو کە گفتوگۆکان سەنگ دەخەنە سەر ڕێگەگرتن لە زیادبوونی دەسەڵاتی ئێران لە سوریادا و ڕێگەگرتنە لەم وڵاتە کە دەڵێت ئامانجمان لەناوبردنی ئیسڕائیلە.
بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل راشیگەیاندبوو کە ئامانجی سەرەکی گەشتەکە قسەکردن دەبێت لەسەر مەترسییەکانی ئێران بۆ وڵاتەکەی.