TR KU SO
FB X
Cîhan

ناتانیاهوو سەبارەت بە ئامادەبوونی ووڵاتەکەی بۆ ئەگەری هێرش کردن بۆ سەر ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکی ووتووێژی ئەنجامدا

سارا
Yazar
📅 02 Şubat 2021 23:27

پەیامی کورد    ...    ناتانیاهوو سەبارەت بە ئامادەبوونی ووڵاتەکەی بۆ ئەگەری هێرش کردن بۆ سەر ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکی ووتووێژی ئەنجامدا .

میدیاکانی ئیسرائیلی بە تایبەتی لە کەناڵی عێبری زمانی " کان " ی ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند کە بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل شەوی ڕابردوو ئامادەکاریگەلێکی بۆ ئەگەری هێرش لە دژی ئێران لەگەل بەرپرسانی پلە باڵای ئەم ووڵاتەدا ووتووێژی ئەنجامداوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕاگەیندرا : ناتانیاهوو و بەرپرسانی باڵای وەزارەتخانەکانی دارایی و ئەرتەش سەبارەت بە گواستنەوەی زۆر شت لە بنکەگەلی ئەمنییەتی بەپەلە و فریاکەوتن  لە بەرژەوەندی ئامادەکارییەکان بۆ ئەگەری هێرشی لەناکاو لە دژی ئێران باس و ووتووێژیان ئەنجامدا .

Paylas: