TR KU SO
FB X
Cîhan

نەتەوە یەکگرتووەکان: 9 کارمەندمان لە ھێرشی ئیسرائیلی داگیركه‌ر بۆسەر غەززە كوژراون

Navas Jan
Admin
📅 12 Ekim 2023 18:46

پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان: 9 کارمەندمان لە ھێرشی ئیسرائیلی داگیركه‌ر بۆسەر غەززە كوژراون

ئاژانسی فریاکەوتنی ئاوارە فەڵەستینییەکان سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNRWA) ڕایگەیاند کە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیلی داگیركه‌ر بۆسەر کەرتی غەززە، نۆ کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان کوژران.

ئاژانسەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی کارێکی زۆر گرنگە، بە تایبەتی لە کاتە سەختەکاندا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە گرنگە بەپێی یاسای شەڕ، گیانی خەڵکی مەدەنی بپارێزرێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، تا ئێستا لە ئاکامی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیلی داگیركه‌ر بۆسەر کەرتی غەززە، نۆ کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان کوژران.

Paylas: