نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق پێویستی بە سەرکردەی چەکدار نییە
پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق پێویستی بە سەرکردەی چەکدار نییە
دوای دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، جینین هینس پلاسخارت، نێردەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: عێراقییەکان پێویستیان بە سەرکردەی چەکدار نییە، بەڵکوو لە چاوەڕوانیی توێژێکی سیاسیی ئەوتۆدان کار و پیشەیان هەر ئەوە نەبێت شەڕ لەسەر دەسەڵات بکەن، بەڵکوو قۆڵی لێ هەڵماڵن و ئەولەویەت بدەنە چەند پرسێکی ناوخۆیی گرنگی پەیوەست بە عێراق و بەرەو پێشی ببەن.
هاوکات سەرکردە سیاسییەکانی عێراقی هان دا بۆ ئەوەی عێراق لەو تەنگژە سیاسییە دەرباز بکەن کە نزیکەی حەوت مانگە تێی کەوتووە و هۆشداری دا لەوەی مەترسی هەیە ئەو تەنگژەیە، پشێوی و ناڕەزایی عێراقییەکانی لێ بکەوێتەوە، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە توێژە سیاسییەکەی عێراق بە ئاستێکی بەرزتر بیر لە پرسەکە بکەنەوە و گۆڕانکاری بهێننە ئاراوە.