TR KU SO
FB X
Cîhan

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مەرجدارکردنی مافی ڤیتۆ کۆ دەبێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 19 Nisan 2022 17:02

پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مەرجدارکردنی مافی ڤیتۆ کۆ دەبێتەوە

ئەندامانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژە یاسایەکەوە کە ئەمریکا پاڵپشتی دەکات کۆ ببێتەوە، پرۆژە یاساکە بریتییە لە پابەندکردنی ئەندامانی هەمیشەیی کۆمەڵەکەیە لە بەکارهێنانی ئەو مافە.

لەدوای دەستپێکردنی هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا ئەو بیرۆکە پێشنیازکراوە جارێکی دیکە زیندوو کرایەوە، کە ماوەی چەند ساڵێکە پێشنیازکراوە و ئامانجی ئەوەیە وڵاتانی هەمیشەیی کە پێنج وڵاتن لە ئەنجوومەنی ئاسایش بەکارهێنانی ئەو مافە کەم بکەنەوە.

ڤیتۆ وای لە ڕووسیا کرد ئەنجوومەنی ئاسایش ئیفلیج بکات لە هەر جووڵەیەک بەمەبەستی دەستتێوەردانی ئەنجوومەنەکە لەو ململانێ و ئاڵۆزییانە بەپێی باڵێننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

پێشنیازەکە لەلایەن ٥٠ وڵاتی ئەندامەوە پاڵپشتیی لێ دەکرێت کە ئەمریکا تەنیا وڵاتی ئەندامی هەمیشەیییە تێیدا و داوای دەنگدان دەکەن لەسەری.

مافی ڤیتۆ مافی ڕەخنەگرتنە لە هەر بڕیارێک یان دانیشتنێکی ئەنجوومەنی ئاسایش لەلایەن پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنەکەوە، ئەو پێنج وڵاتەی مافی بەکارهێنانی ڤیتۆیان هەیە و ئەندامی هەمیشەیین بریتین لە، ئەمریکا، بەریتانیا، چین، فەرەنسا و ڕووسیا.

بەپێی پرۆژە پێشنیازکراوەکە کە ئاژانسی فرانس پرێس بەشێکی بڵاوەکردووەتەوە، داوای بەکارهێنانی مافی ڤیتۆ لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی هەمیشەیی یان زیاتر، دەبێت ١٩٣ ئەندامەکەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا کۆ ببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بەکارهێنانی ئەو مافە و ئەو بنەمایەی مافی ڤیتۆی لەسەر بەکار هێنراوە.

مافی ڤیتۆ بۆ یەکەم جار لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەتەوە لە ساڵی ١٩٤٦ بەکار هێنراوە، مۆسکۆ تا ئێستا ١٤٣ جار ئەو مافەی بەکارهێناوە، کە ٨٦ جار زیاترە لە بەکارهێنانی لەلایەن ئەمریکاوە، هەروەها ٣٠ جار زیاترە لە بەکارهێنانی لەلایەن بەریتانیاوە، هەریەکە لە چین و فەرەنسا ١٨ جار زیاترە.

لە ساڵی ٢٠١٣ فەرەنسا کە دوایین جار لە ساڵی ١٩٨٩ مافی ڤیتۆی بەکارهێناوە، داوای کرد وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی کە مافی بەکارهێنانی ڤیتۆیان هەیە پابەند بکات بە چەند مەرجێکەوە بۆ بەکارهێنانی ئەو مافە.

لەوبارەیەوە، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لیندا گرینفیلد دەڵێت، «هەست بە نیگەرانی دەکەین لە ئەو شێوازە بەکارهێنانە عەیبدارەی ڕووسیا بۆ مافی ڤیتۆ».

جەختی کردەوە، ئەو پێشنیازە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی لێپرسینەوە و شەفافیەت و بەرپرسیارێتیی سەرجەم ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنەکە.

Paylas: