TR KU SO
FB X
Cîhan

نەتەوەیەکگرتووەکان : داعش لە " بەندیخانەی بادووش " تاوانی شەڕی ئەنجام داوە

سارا
Yazar
📅 03 Aralık 2021 19:01
پەیامی کورد      ...    نەتەوەیەکگرتووەکان  :  داعش لە " بەندیخانەی بادووش " تاوانی شەڕی ئەنجام داوە .

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کوشتاری بە کۆمەڵی بەدنیخانەی بادووش لە مووسڵ تاوانێکی شەڕ بووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئەلجەزیرە لە ١٠ی جوونی ٢٠١٤ دا هێزەکانی داعش بەندکراوانی شیعەی لە بەندیخانەی بادووش لە باکووری مووسڵ لە عێراق لە بەندکراوانی دیکە بە بیانووی ئازادی جیاکردووەتەوە و ئەوانی بردووەتە کەنارەی ئاوێک و هەموویانی لە سێدارە داوە . لانیکەم ٦٧٠ کەس لەم کوشتارەدا کوژراون و ناوی بادووش لە دوای کوژرانی سپایکەر وەکوو بەڵگە و سەنەدی تاوانی داعش لە باکووری عێراق لە مێژوودا نووسراوەتەوە .

سەرەڕای ئەمانە کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەربارەی کوشتاری بادووش کە بەناوبانگە بە UNITAD  ڕایگەیاندووە داعش لەم کوشتارەدا هەزار بەندکراوی شیعەی کوشتووە و تووسی تاوانی شەڕ بووەتەوە .

سەرۆکی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەکان دەربارەی کوشتاری بادووش بە شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەربارەی ئەو بەڵگانەی کە دۆزراونەتەوە سەبارەت بە گۆڕگەلی بە کۆمەڵی بەندکراوانی شیعە ڕاپۆرتی داوە

Paylas: