TR KU SO
FB X
Cîhan

نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان بەرەو برسێتییەکی مەترسیدار دەڕوات

Navas Jan
Admin
📅 07 Temmuz 2022 17:34

پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان بەرەو برسێتییەکی مەترسیدار دەڕوات

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کردووە، جیهان لەبەردەم برسێتییەکی مەترسیداردایە، ئەو ئامانجەی ڕێکخراوەکە هەیەتی بۆ دەربازبوون و بووژانەوەی جیهان تا ساڵی ٢٠٢٢ تا دێت زیاتر دوور دەکەوێتەوە لە بەدەستهێنانی.

لە دوایین ڕاپۆرتیدا نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ژمارەی زەرەرمەندبوونی برسێتی لە جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، لە ساڵی ٢٠٢١دا ژمارەی کەسانی برسی لە جیهاندا گەیشتووەتە ٨٢٨ ملیۆن کەس.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ساڵی ٢٠٢١دا ژمارەی کەسانی برسی بە ٤٦ ملیۆن زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠، هەروەها ١٥٠ ملیۆن کەسیشی زیاترە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، جیهان بەرەو ئاراستەیەکی پێچەوانە دەڕوات لەو پلانەی دانراوە بۆ بووژانەوەی جیهان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەرجەم شێوازەکانی برسێتی لە جیهاندا تا ساڵی ٢٠٣٠.

ئەو ڕاپۆرتەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی، سندووقی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی کشتوکاڵ، سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان، بەرنامەی خۆراکی جیهانی و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەشدارییان تێدا کردووە، ئاماژە بەوە دەکات، کە ڕێژەی برسێتی لە ساڵی ٢٠١٥ تاوەکوو ٢٠١٩ بە ڕێژەیەکی جێگیر ماوەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا ڕێژەکە بازدانێکی گەورەی بەخۆوەبینیوە، لە ساڵی ٢٠٢١دا ڕێژەکە بۆ ٩.٨٪ی کۆی دانیشتووانی جیهان بەرز بووەتەوە.

Paylas: