ناتۆ ڕووسیای تاوانبار کرد
پەیامی کورد ... ناتۆ ڕووسیای بە هێرشی زانیاری هەواڵگری دژ بە ئەورووپا و ڕۆژئاواییەکان تاوانبار کرد
سکرتێری گشتی ناتۆ ڕووسیای بە هێرشی زانیاری هەواڵگری لە بواری ڤیرووسی کۆرۆناوە دژ بە ئەورووپا و ڕۆژئاواییەکان تاوانبار کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئینس ستۆلتێنبێرگ ، سکرتێری گشتی ناتۆ لە ووتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی بە ناوی La Rebubblica ڕایگەیاند کە ڕووسیا و چین بە مەبەستی ناسەقامگیر کردنی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئەورووپایی لە بواری ڤیرووسی کۆرۆناوە دەرگیری هێرشی زانیاری هەواڵگری بەم ووڵاتانەوەن .
ئەو ڕایگەیاند : ڕووسیا و چین بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕاستییەکان و زانیاریگەل و پڕۆپاگەندەگەلێکیان بڵاو کردووەتەوە . ئەمە هەنگاوێکی ناڕاستە
ستۆلتێنبێرگ جەختی کردەوە کە زانیاری ناڕاست نە تەنیا لە لایەن بەرپرسانی فێدراسیۆنی ڕووسیا و چین ەوە ، بەڵکوو لە لایەن سەرچاوەگەلێکی نادیار و شاراوەوە ش بڵاو دەکرێتەوە و زیاد دەکرێت . ئەو لەو باوەڕەدایە ئامانج لەم جۆرە هەاڵانە ، کاریگەری زیادبوونی ڕەخنەی ئەوە لە نێوان ووڵاتانی ناتۆدا و ناسەقامگیرکردنی نەزمی جیهانییە .
سکرتێری گشتی ناتۆ هەروەها جەختی کردەوە ڕووسیا بەرپرسیاری یارمەتی دانی ئیتاڵیایە دەربارەی گشتگیری ڤیرووسی کۆرۆنا بەڵام ئەوەی بە ئۆپراسیۆنێکی پڕووپاگەندە وەرچەخاندووە . بە شێوەی گشتی ئەوە دەوڵەتەکانن کە دەبێ بڕیار بدەن هاوکارییە پێشنیار کراوەکانیان وەربگرن یا خود نا . بەڵام گرینگ ئەوەیە کە لە یارمەتیدان بۆ زانیاری ناڕاست کەڵک وەرنەگیرێت .