TR KU SO
FB X
Cîhan

ناتۆ پێشنیارێکی ڕووسیا ڕەت دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 26 Mayıs 2020 21:54

پەیامی کورد    ...    ناتۆ پێشنیارێکی ڕووسیا ڕەت دەکاتەوە

ناتۆ پێشنیاری ڕووسیا بۆ ڕیگری یکردن لە نەمایشە سەربازییەکان لە دەورەی گشتگیری کۆرۆنادا ڕەت کردەوە .

ڕووسیا و ناتۆ نەیانتوانی دەربارەی ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی نەمایشی سەربازی لە دەورەی گشتگیری ڤیرووسی کۆرۆنادا ڕێکەوتن ئەنجام بدەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، نامەیەک بەم شێوەیە و بەم ناوەڕۆکەوە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا بۆ برۆکسێل ناردووە .

لایەنی ڕووسی جەختی کردووەتەوە کە مۆسکۆ چالاکییەکانی خۆی لە نزیکی سنووری لەگەڵ ووڵاتانی ناتۆ بە شێوەی تاکلایەنە کەم کردووەتەوە .

لە ووڵامی ئەم نامەیەدا ئینس ستالتێنبێرگ ڕایگەیاندووە : کە چالاکییەکانی ناتۆ لایەنیکی بەرگری کارانەی هەبووە و هەوڵەکانی ئەو لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکییەکانی ڕووسیا لە ئەورووپای ڕۆژئاوایی یە .

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی ڕیابکۆف ڕایگەیاند کە ووڵامی ستالتێنبێرگ لایەنی ڕووسی دڵسارد و بێ هیوا کردووە .

Paylas: