نیازی ئەمریکا بۆ درووستکردنی سیستەمگەلی بۆشاییگەری خاوەنی ئەمنییەتی زیاتر لە بەرامبەر هاککەرەکان
پەیامی کورد ... نیازی ئەمریکا بۆ درووستکردنی سیستەمگەلی بۆشاییگەری خاوەنی ئەمنییەتی زیاتر لە بەرامبەر هاککەرەکان
ویلایەتەیەکگرتووەکان بە نیازە کاتی درووستکردنی نوێترین سیستمگەلی بۆشاییگەری بە بابەتگەلی پەیوەندیدار بە دەستەبەر کردنی ئەمنییەتی سایبیری گرینگی زیاتر نیشان بدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە دۆسیەی بڵاوکراوە لە لایەن کۆشکر سپی یەوە لەم بابەتەدا هاتووە ، ئەنجام چاودێرییە بەردەوامەکان و تەواو کردنی سیستەمگەلی بۆشاییگەری بۆ کەمکردنەوەی چالاکییەکانی سایبیری کە دەتوانێ بە ئامانجی دەستوەردان ، درووستکردنی کێشە و یا خود سیخوڕی لە ئۆپراسیۆنی ئەم سیستەمانە ئەنجام بێت ، گرینگە .
جێگای ئاماژەدانە کە پەرەپێدەرانی ئەم جۆرە سیستەمانە ئەرکیان ئەوەی دەربارەی درووستکردنی مێکانیزمگەلێک بۆ پێشگرتن لە گرفتار بوون لە سیگناڵەکان بە کەڵک وەرگرتن لە سیستەمگەلی تاقیکراوەی کۆد داڕێژراو و نوێترین نێردراوەکان بیر بکەنەوە .
هێزی بۆشایی ئەرتەشی ئەمریکا لە دێسەمبەری ساڵی ٢٠١٩ تەشکیل کرا . بە پێی دوکترینی ئەم هێزە ، ئامانجی ئەو ئەنجامدانی ئۆپراسینی هێرشبەرانەی تووند و هێرش بۆ سەر دامەزراوەکان لە گۆی زەوین و بۆشایی لە ئەگەری ڕوودانی دەرگیری چەکدارانەیە .