TR KU SO
FB X
Cîhan

پۆڵەندا 100 كۆچبەر كە هەوڵی پەڕینەوەیانداوە دەستگیردەكات

Navas Jan
Admin
📅 18 Kasım 2021 17:22

پەیامی کورد … پۆڵەندا 100 كۆچبەر كە هەوڵی پەڕینەوەیانداوە دەستگیردەكات

چەند دیمەنێكیشی بڵاوكردەوە كە كۆچبەرە ڕاگیراوەكان دەردەخات

وەزارەتی بەرگریی پۆڵەندا دەڵێت، شەوی ڕابردوو گروپێكی پێكهاتوو لە نزیكەی 100 كۆچبەر لەكاتی هەوڵدانیان بۆ دزەكردن بۆناو خاكەكەی بەشێوەی ناسایی لە بیلاڕوسیاوە دەستگیركردووە.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا لە تویتەر ئاشكرایكرد، ئەو كۆچبەرانە هەوڵیانداوە سنوور ببەزێنن لە دەوروبەری گوندی دوبیچی سێرگیڤنی، ئەندامانی هێزی تایبەتی بیلاڕوسیاشی تۆمەتباركرد بەوەی سەرۆكایەتی هەوڵی دزەكردنەكەیان داوە.

وەزارەتەكە چەند دیمەنێكیشی بڵاوكردەوە كە كۆچبەرە ڕاگیراوەكان دەردەخات.

ڕێگرییەكە لەكاتێكدایە تائێستا هەزاران كۆچبەر كە زۆرینەیان كورد، عێراقی و خەڵكی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن لە سنوورەكانی بیلاڕوسیا لەگەڵ پۆڵەندان و چاوەڕوانی هەلی پەڕینەوەن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا.

بەڵام بڵاوەپێكردنی هەزاران سەربازی پۆڵەندی ئەگەرەكانی پەڕینەوە و گەیشتنە ئەو خواستەی ئەستەم كردووە.

Paylas: