TR KU SO
FB X
Cîhan

چەند فەرماندەیەکی میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق هەڵاتن

سارا
Yazar
📅 28 Haziran 2020 17:50

پەیامی کورد      ...    چەند فەرماندەیەکی میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق هەڵاتن

دەست بەسەرکردنی فەرماندەکانی گرووپە میلیشا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە خاکی عێراق، ترسی خستووەتە سەر ئەو گرووپانە و بەم هۆیەوە زۆرێک لە فەرماندەکانی ئەو گرووپانە ووڵاتی عێراقیان بەجێ هێشتووە.

''یەحیا ڕەسووڵ''، ووتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ووتوویەتی لە دەست بەسەرکردن و لێکۆڵینەوە لە ئەندامانی دەست بەسەرکراوی گرووپی ''کەتائێبی حیزبووڵڵا'' کە سەر بە ڕێژیمی ئێران بەردەوام دەبێت.

ناوبراو جەختی کردووەتەوە دەزگای دادوەری و زانیارییەکانی عێراق لە لێکۆڵینەوەکانی خۆی لەسەر کەسانی دەسبەسەرکراو بەردەوام دەبێت.

هاوکات سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق باس لەوە دەکەن کە زۆربەی فەرماندەکانی میلیشیا چەکدارە شیعەکان یەک لەوان فەرماندەکانی گرووپی ''کەتائێبی حیزبوڵڵا'' چەند ڕۆژ پێشتر ، ووڵاتی عێراقیان بەجێ هێشتووە و ڕوویان لە بەیرووت، دیمەشق و تاران کردووە.

دژە تێرۆری عێراق شەوی پێنجشەممە ٥ی پووشپەڕ، ١٤ کەسیان لە یەکێک لە ناوچەکانی بەغدا دەسبەسەر کرد.

ئەو کەسانەی دەست بەسەر کراون چەندین ڕاکێت هاوێژیان لەبەر دەستدا بووە و دەسبەسەرکردنی ئەو کەسانە بە ئامانجی گەڕانەوەی دەسەڵاتداریەتی دەوڵەتی عێراق ئەنجام دراوە.

''یەحیا ڕەسووڵ'' وتوویەتی کە دەزگا دادوەری و هەواڵگری عێراق ئیزن بەو ئۆپراسیۆنانە کە دەسەڵاتداریەتی عێراق دەکەنە ئامانج، نادات

ناوبراو باسی لەوەش کردووە ئێمە ڕێگای وەگەڕخستنی ئاڵۆزی نادەین و یاسا پیادە دەکەین.

Paylas: