Cîhan
ئەندامێکی هێزە نیزامییەکانی ئێران لە بەلووچستان کوژرا
پەیامی کورد … ئەندامێکی هێزە نیزامییەکانی ئێران لە بەلووچستان کوژرا
ئەندامێکی نیزامیی ڕێژیمی ئێران بە ناوی "سادق کەریمی نەدیمی" لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.
ناوبراو پلەی ئۆستوار یەکەمی هەبووە و هاوکات لەگەڵ ئەو، کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
ڕێکەوتی ١٧ی بانەمەڕ دوو کەس لە هێزەکانی بەسیجی ڕێژیم لە گوندی "هیچانـ"ـی شاری نیک شار سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژران.
شوناسی ئەو دوو کوژراوە "خودابەخش غەریب" فەرماندەی بەسیجی گوندی "هیچان" و "موسلیم دۆرزادە" یەکێک لە بەسیجەکانی ئەو بنکەیە، ڕاگەیەندرابوو.