TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەندامێکی کۆنگرەی ئەمریکا بەرامبەر بە دانانی دوو بەرپرسی سوپای پاسداران داواکراو لە لایەن ئینتەرپۆلەوە لە شوێنی گرینگ لە دەوڵەتی ڕەئیسی دا دژایەتی خۆی ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 23 Eylül 2021 19:39

پەیامی کورد      ...  ئەندامێکی کۆنگرەی ئەمریکا بەرامبەر بە دانانی دوو بەرپرسی سوپای پاسداران داواکراو لە لایەن ئینتەرپۆلەوە لە شوێنی گرینگ لە دەوڵەتی ڕەئیسی دا دژایەتی خۆی ڕاگەیاند

ئەندامێکی دێموکراتی کۆنگرەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا دژایەتی لەگەڵ ئەو هەوڵەی ''ئیبراهیم ڕەئیسی'' کە بەرپرسیاریەتی و پلەی باڵای بە دوو کەس لە بکەرانی دانانەوەی بۆمب لە ناوەندی جوولەکەکانی بۆینێس ئایرێس بەخشیوە، دەربڕی.

''ستیڤ کوهێن'' ئەندامی دێموکراتی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی چوارشەممە لە ماڵپەڕی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، بەرامبەر بە دانانی ''ئەحمەد وەحیدی'' وەکوو وەزیری ناوخۆ و هەروەها ''موحسێن ڕەزایی'' وەکوو جێگری ئابووری لەلایەن ''ئیبراهیم ڕەئیسی'' دژایەتی دەربڕی.

ناوبراو وتوویەتی، ئەو دوو کەسە ڕۆڵی سەرەکییان لە دانانەوەی بۆمب لە ناوەندی جوولەکەکانی ''بۆینێس ئایرێس'' هەبووە و لە ئێستادا پۆلیسی ئینتەرپۆڵ بە شوێنیاندا دەگەڕێت.

تەقاندنەوەی ناوەندی جوولەکەکانی ئاڕژانتین، ئەو کردەوە تێرۆریستییە بوو کە لە ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕی ١٣٧٣ی هەتاوی‌، بووە هۆی گیان لە دەستدانی ٨٥ هاووڵاتیی جوولەکە و زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون.

پێشتریش ماڵپەڕی ''مەیل ئانلاینـ''ـی بەریتانیایی دەربارەی کابینەی ''ڕەئیسی'' بڵاوی کردبووەوە: "سەرکۆماری قەسابی ئێران دوو کەسی بە ناوەکانی ئەحمەد وەحیدی و موحسێن ڕەزایی وەکوو ئەندامی کابینەی خۆی هەڵبژاردووە کە دەستیان لە دانانەوەی بۆمب لە ئامیا لە ساڵی ١٩٩٤ لە بۆینێس ئایرێس هەبووە و ئێستاش پۆلیسی ئینتەرپۆڵ بە شوێنیاندا دەگەڕێت''.

Paylas: