TR KU SO
FB X
Cîhan

پۆڵەندا سیستەمی پاترییۆت جێگیر دەکات

سارا
Yazar
📅 09 Mart 2022 15:31
پەیامی کورد    ...   پۆڵەندا سیستەمی پاترییۆت جێگیر دەکات

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم ووڵاتە پێداچوونەوە بە جێگیر کردنی سیستەمگەلی دژە مووشەکی پاترییۆت لە پۆڵەندایە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری سکای نیووز " کەمیلا هەریس " جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا ش بە مەبەستی پێداچوونەوە لە سەر هەنگاوگەلی دواتر لە دژی ڕووسیا بەم زووانە سەردانی پۆڵەندا و ڕۆمانیا دەکات

لە لایەکی دیکەشەوە بەڕێوبەری دەزگای زانیاری و هەواڵگری سەربازی ئەمریکا لە ووتارێکدا ڕایگەیاند : ئەرتەشی ڕووسیا ژمارەیەک لە کوژراوەکانی خۆی لە مەیدانەکانی شەڕ بە جێ هێشتووە و بۆ بردنەوەیان نەگەڕاوەتەوە .

ئەندامێکی بەرچاو و دیاری حێزبی حۆکمڕانی ڕووسیا ، بە نیشتیمانی بوونی کارگەلەی بیانی کە چالاکییەکانی خۆیانیان لەم ووڵاتە ڕاگرتووە پێشنیار کردووە .

دامەزراوەی ڕیزبەندی کراوی فیچ یش ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا پێدانەوەی قەرزە نزیکەکانی خۆی بە دوا خستووە .

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە سێرگی لاڤرۆف ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ هگفووگۆ لەگەڵ هاوتا ئۆکراین یەکەی سەردانی تورکیا دەکات

Paylas: