TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕاگەیاندنی شەڕ لە دژی کوردانی ڕۆژئاوا لە لایەن گرووپێکی تێرۆریستی سەر بە ووڵاتی تورکیا

سارا
Yazar
📅 26 Aralık 2018 17:13

پەیامی کورد ...  گرووپێکی سەر بە تورکیا شەڕی لە دژی کوردی سووریا لە شاری مەنبەج ڕاگەیاند.

 بە پێی هەواڵی میدیا خۆجێیەکان دوو یەکینەی ئەساڵە و تەنمیە کە سەر بە گرووپی تیرۆریستی ئەحراروالشەرقیە و لە لایەن تورکیا پشتیوانی دەکرێن شەڕیان لە دژی هێزە کوردییەکان لە مێنبەج ڕاگەیاندووە.

ئەبوو حاتەم شەقرا لە ڕێبەرانی ئەحراروالشەرقیە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند : ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ڕۆژهەڵاتی فورات لە دەستی هێزەکانی پەکەکە و یەپەگە دەستی پێ کردووە و سەرەتا شاری مێنبەج دەگرێتەوە.

ئەمە لە حاڵێک دایە تاکوو ئێستا هیچ هەواڵێک لە شەڕ و تەقە لە ناوچەکە بڵاو نەبووەتەوە بەڵام میدیاکان باسی جموجۆڵی سەربازی تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بەم ووڵاتە لە سووریا دەکەن.

Paylas: