TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕاگەێندراوی تایبەتی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا

سارا
Yazar
📅 04 Ocak 2019 22:56

پەیامی کورد  ...  وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لەناوچوونی زیاتر لە ٨٧ هەزار تێرۆریستی لە ئۆپراسیۆنەکانی ڕووسیا لە سووریای ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە ئاکامی ئۆپراسیونی تایبەتی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە سووریا نزیکەی ٧٠ هەزار سەربازی ڕووسیا بەشدارییان هەبووە .

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٦٥ هەزار سەرباز و لەوانەش ٤٦٠ ژەنڕاڵ لەم ئۆپراسیۆنەدا ئەزموونی شەڕیان بە دەست هێناوە .

لە ناو خاکی سووریادا لە تەواوی بەشەکانی ئەرتەشی ڕووسیا ، سەربازان و فەرماندەکانی هەنگەکان ئامادە بوون . ٨٧ لە سەدی کارمەندانی بەشی زەربەتی – تاکتیکی هێزی ئاسمانی و ٩١ لە سەدی کارمەندانی فڕۆکەوانی ئەرتەش و ٩٧ لە سەدی کارمەندانی فڕۆکەوانی سەربازی – هاتن و چوون و ٦٠ لە سەدی کارمەندانی فڕۆکەوانی ستراتیجیکی دوور فڕین لە بە دەست هێنانی ئەزموونی " سووری " بەشدار بوون .

بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ، لە ئاکامی ئۆپراسیۆنی ڕووسیا لە سووریا زیاتر لە ٨٧ هەزار تێرۆریست لە ناو چوون کە ٤٥٠٠ تێرۆریست لە ووڵاتانی کۆمەڵگا هاو سووس بوون. لەم ئۆپراسیۆنەدا زیاتر لە هەزار ئۆردووگای بیاوانی و نزیکەی ١٠ هەزار کۆگای چەک و تەقەمەنی و سووتەمەنی تێرۆریستەکان لەناو چوو .

 وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەروەها جەختی کردەوە کە ٦٥٠ تانک و زیاتر لە ٧٠٠ ئۆتۆمبێلی شەڕی تێرۆریستان لە ئاکامی ئۆپراسیۆنی دژە تێرۆریستی لە سووریا لەناو بردراوە .

لە بەیاننامەکەدا هاتووە : بە هاوکاری کارمەندانی سەربازی یەکە چەکدارەکانی ڕووسیا هەموو فەرماندەکانی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا بەشدارییان کرد .

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی کردووە :" لە سەرەتای ئۆپراسیۆنەکانی دژە تێرۆریستی ڕووسیا لە سووریا لە ساڵی ٢٠١٥ دا ٩٢ لە سەدی خاکی ئەم ووڵاتەیان تێرۆریستەکان کۆنترۆڵیان دەکرد . لە حاڵی ئێستاش دا ٩٦.٥ لە سەدی خاکی سووریا لە بن کۆنترۆڵی هێزەکانی دەوڵەت و خەڵکانی خۆبەش دایە . "

هێزەکانی ڕووسیا لە ئۆپراسیۆنە دژە تێرۆریستی لە سووریا بەشداریان کرد لە زستانی ساڵی ڕابردوودا بە فەرمانی پووتین ئەم ووڵاتەیان بە جێشتووە . ئێستا ڕێژەیەکی کەم لە سەربازانی ڕووسی لە سووریا بوونیان هەیە

Paylas: