TR KU SO
FB X
Cîhan

گەنجێکی 34 ساڵان بوو بە سەرۆکوەزیرانی نوێی فەڕەنسا

Navas Jan
Admin
📅 09 Ocak 2024 20:29

پەیامی کورد... گەنجێکی 34 ساڵان بوو بە سەرۆکوەزیرانی نوێی فەڕەنسا

گابرێل ئاتال-ی تەمەن 34 ساڵان پاش دەرچوونی فەرمانی سەرۆکایەتییەکەیەوە لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، وەک گەنجترین سەرۆکوەزیرانی نوێی فەڕەنسا، دەستبەکاربوو.
گابرێل ئاتال، کە لە حکومەتی پێشووی ئەو وڵاتە پۆستی وەزیری پەروەردەی لەئەستۆ بوو، تەمەنی تەنها 34 ساڵە و بە دەستبەکاربوونی، بوو بە گەنجترین سەرۆکوەزیرانی مێژووی فەڕەنسا.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا دەیەوێت لەرێگەی گابرێل ئاتال-ەوە رەخنەکانی سەر ویلایەتەکەی کەمبکاتەوە و حکومەتی ئەو وڵاتە ببوژێنێتەوە کە لە ئێستادا بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی فەڕەنساوە توشی رەخنەیەکی ناوخۆیی زۆر بووەتەوە.

لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2017ـی سەرۆکایەتی فەڕەنسا کە ئیمانوێل ماکرۆن وەک سەرۆکی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا، گابرێل ئاتال وەک ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا و پاشانیش لە تەمەنی 29 ساڵیدا بوو بە گەنجترین وەزیری مێژووی فەڕەنسا و پۆستی وەزیری پەروەردەی ئەو وڵاتەی وەرگرت.
یەکەمین ئەرکی قورسی گابرێل، سەرکردایەتیکردنی فەڕەنسا دەبێت لەناو کۆبوونەوە و دانووستانە گرنگەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لە مانگی حوزیرانی ئەمساڵدا.
دوێنێ دووشەممە 8ـی کانوونی دووەم، ئیلزابێث بۆرن پاش دوو ساڵ لە کارکردن وەک سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا بەهۆی ناکۆکی لەبارەی چەند پرسێکی جیاوازەوە داوای دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی ئیمانوێل ماکرۆن کرد و ئەویش داواکەی قبوڵ کرد.

Paylas: