TR KU SO
FB X
Cîhan

گەنجێکی " ڕۆژهەڵاتی " ٥ مانگە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بێ سەر و شوێنە

سارا
Yazar
📅 14 Haziran 2018 15:40

بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتەکان ، هێزە ئەمنیەکانی ئێران ٥ مانگ پێش، هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی سنە بە ناوی “هوشیار نوسرەتی”  تەمەن ٣٠ ساڵ و کوری ئەسعەد دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی نوسرەتی، ناوبراو ٥ مانگ پێش ئێستا و دوای گەڕانەوەی لە هەرێمی کودستان بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئیران، دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

هەروەها  ڕایگەیندراوە کە هوشیار دانیشتووی گەڕەکی کانی کووزەڵە و وەستای میکانیکی و لە جادەی کامیاران بۆ سنە دەستبەسەر کراوە.

باوکی ناوبراو، بە هۆی جەڵتەوە توانایی ئیش کردنی نەماوە و خەرجی ماڵ  لە ئەستۆی هوشیار بووە، هەر بۆیە ئێستا لە بارودۆخێکی نالەباری ئابوری دا دەژین.

بە تێپەڕبوونی ٥ مانگ لە دەستبەسەر کردنی و سەڕەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی هوشیار، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نیە.

Paylas: