ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەم خوێندنەوەی بۆ پرۆژەیاسای بودجەیی ٢٠٢١ کرد
پەیامی کورد ... ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەم خوێندنەوەی بۆ پرۆژەیاسای بودجەیی ٢٠٢١ کرد
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كۆبوویەوەو خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١كرد.
ئێوارەی دوێنێ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆكایەتی (موحەمەد حەلبوسی) كۆبوویەوەو خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ كرد، چاوەڕوان دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا جارێكی دیكە پەرلەمان كۆبیتەوەو خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساكە بكات.
٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ ی ناردە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەوەی خوێندنەوەی بۆ بكات و پەسەندی بكات.
لە پرۆژە یاساكەدا بودجەی گشتی عێراق بە ١٦٤ تریلیۆن دینارو كورتهێنانی٧١تریلیۆن دینار خەمڵێندراوەو نرخی یەك بەرمیل نەوت بە ٤٢ دۆلارو بەهای یەك دۆلاریش بە هەزارو٤٥٠ دینار دیاری كراوەو پشكی هەرێمی كوردستانیش بە ١٢.٧ دیاری كراوە.
بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنەكان و هەرێم و ناوەند ڕەنگە پەسەند كردنی بودجە چەند دانیشتنێكی پەرلەمان و چەند ڕۆژێك بخایەنێت.