TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی تەقینەوەکانی بەغدای شەرمەزار کرد

Navas Jan
Admin
📅 24 Ocak 2021 02:34

پەیامی کورد ... ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی تەقینەوەکانی بەغدای شەرمەزار کرد

 

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتی بۆ عێراق له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆر دووپات كردەوە و ته‌قینه‌وه‌كانیش سه‌ركۆنه‌ ده‌كات.

 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدای كرد، كه‌ لە رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو،‌ 142 كوژران و برینداربوون.

 

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دووپاتیشیكردەوە،‌ تیرۆر به‌ هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه،‌ یه‌كێكه‌ له‌ مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر ئاشته‌وایی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.  داواشی له‌ ته‌واوی وڵاتان كرد، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ شێوه‌یه‌كی كارا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هاوكاربن.

 

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختیشی له‌وه‌ كردووه‌، هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی، كارێكی تاوانكارییه‌ و بێ پاساوه‌، ئه‌مه‌ش به‌ بێ ره‌چاوكردنی پاڵنه‌ره‌كان و لایه‌نی ئه‌نجامده‌ری كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌.

Paylas: