ئەنجوومەنی دادوەری عێراق بڕیاری دەستبەسەرکردنی حەیدەر عەبادی ڕەتدەکاتەوە و بە ناڕاستی ناو دەبات
پەیامی کورد ... ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه بڕیارى ده‌ستگیركردن له‌لایه‌ن هیچ دادگایه‌كه‌وه بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپەیمانی نه‌سڕ و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو ده‌رچووبێت.
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت گوایه هێزێكى چه‌كدار گه‌مارۆى ماڵى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى ئیئتیلافى نه‌سڕى داوه چوونكه فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌رچوه، دووره له‌راستیه‌وه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، له ئه‌گه‌رى ده‌رچونى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ هه‌ركه‌سێك لایه‌نه فه‌رمییه‌كانى سه‌ربه ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێى ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش لایه‌نێكى ئاشكران و به‌گوێره‌ى رێكاره یاساییه‌كان كارده‌كه‌ن.
دوێنێ ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ی عیراق بڵاویكرده‌وه، فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ 60 كه‌س ده‌رچوه و په‌رله‌مانتار و به‌رپرسیان تێدایه و تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سه‌روه‌ت و سامانى گشتى دراوه‌ته‌پاڵیان، دواتریش عه‌لى سنێد ئه‌ندامى هاوپەیمانی نه‌سڕ بڵاویكرده‌وه، كه هێزێكى چه‌كداری نافه‌رمى گه‌مارۆى ماڵى عه‌بادى داوه و نازانرێت هۆكار چییه.