TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەنجوومەنی چەکی ئەمریکا وەرشکستە بوونی خۆی ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 16 Ocak 2021 18:55

پەیامی کورد     ...    ئەنجوومەنی چەکی ئەمریکا وەرشکستە بوونی خۆی ڕاگەیاند

یەکێک لە بەهێزترین دامەزراوەکانی سەر بە عاشقانی چەک لە ویلایەتەیەکگرتووەکان وەرشکستە بوونی خۆی ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ ەوە ئەنجوومەنی نەتەوەیی چەکی ئەمریکا بەناوبانگ بە NRA بە دادستانی نیۆیۆرکی ڕاگەیاندووە کە وەرشکستە بووە . ئەم ڕووداوە دوای ڕیسوایی ماڵی ئەم ئەنجوومەنە ڕوودەدات کە دادستانی نیۆیۆرک ئەم ئەنجوومەنەی بە فەسادی ماڵی و دزینی پارەی ئەندامانی بۆ خۆشگوزەرانی و سەفەرگەلی تاکەکەسی و شاندنی بەڕێوەبردنی توانابرا کردووە . ئەمە لە حاڵێکدایە کە دادستانی نیۆیۆرک بە دوای دەستبەسەرکردنی ئەم ئەنجوومەنە لە بازاڕ و تیجارەت لەم ئیالەتەیە . هەربۆیە ئەنجوومەنی نەتەوەیی چەکی ئەمریکا بۆ سوودمەندبوون لە سوودە یاساییەکان ، وەرشکستە بوونی خۆی ڕاگەیاندووە .

ئەنجوومەنی چەکی ئەمریکا یەکێک لە بەهێزترین و کاریگەرترین سازوکاری پەیوەندیداری بە چەک و تەقەمەنی لە هەموو ویلایەتەیەکگرتووەکان ە بە شێوەیەک کە ئەنجوومەنی پاڵپشتی سەرەکی مافی هەڵگرتن چەک بووە و لەوانەش لە پاڵپشتیکەرانی سەرەکی سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ هەژمار دەکرا .

 

Paylas: