TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەنجوومەنی ئاسایش تاوتوێی ڕەوشی کەرتی غەززە دەکات

Navas Jan
Admin
📅 08 Ağustos 2022 17:46

پەیامی کورد... ئەنجوومەنی ئاسایش تاوتوێی ڕەوشی کەرتی غەززە دەکات

لەسەر داوای نێردەی فەلەستین، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر ڕەوشی کەرتی غەززە کۆ دەبێتەوە.

ڕیاز مەنسوور نێردەی فەلەستین لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایش بەرپرسیارێتی دوژمنکاریی ئیسرائیل بەرامبەر هاووڵاتییانی فەلەستین بگرێتە ئەستۆ و دوایین پێشهاتەکان تاوتوێ بکات.

نێردەی فەلەستین لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرت سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ڕەوشی کەرتی غەززە دەخرێتە ڕوو، دواتر لە دانیشتنێکی داخراودا ڕێگە چارەکان تاوتوێ دەکرێن.

ئەو کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە لە ڕۆژی هەینییەوە ئیسرائیل بۆردوومانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد، بۆردوومانەکەش بە ئاگربەستێکی نێوان بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی و ئیسرائیل لە شەوی ڕابردووەوە ڕاگیراوە.

Paylas: